ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لەبارەی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێم ناردوە

کوردستان

15/01/2025‌ 5181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کۆی تەمویلی موچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ ساڵی 2024 ئاشکراده‌كات.


وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، "وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات، دادپەروەر نەبوەو پابەندنەبوە بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بەخەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ بەربەست، به‌گوێره‌ى کەشفی حسابی وەزارەتمان لەبانکی ناوەندیی عێراق لقی هەرێم/ هەولێر، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی تەنها (10,026,883,844,549) دینارى وەک شایستەی موچه‌خۆرانی هەرێم بۆ ساڵی (2024) ناردوە".

دەشڵێت، "ئەمەش دوای ئەوەی بڕی (726,995,775,414) دیناری وەک لێبڕینی خانەنشینی‌و باجی داهات لەکۆی تەرخانکراوی هەرێم بڕیوە، لەکاتێکدا ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم تەرخانکراوە، به‌گوێره‌ى خشتەی (هـ) لەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی (2024)، بریتییە لە(11,576,521,335,000) دینار، بەمەش دەردەکەوێت هەرێمی کوردستان بڕی (822,642,015,037) دیناری لەتەرخانکراوی موچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان بۆ ساڵی (2024) لای حکومەتی فیدراڵی ماوە".