شارپرێس:
مامۆستایانو فەرمانبەرانی ناڕازیی، پهیامێك ئاراستهى یهكێتیى نیشتمانى كوردستان دهكهنو داواى لێدهكهن، بهپهله لهنێوان تهوتینو ههژمارى من خۆى یهكلابكاتهوه، ڕاشیدهگهیهنن، "بایکۆت بڕیاری خۆڕسکانەی مامۆستایانەو ڕەتکردنەوەی کۆیلایەتییە، هیچ کەسو لایەنێکیش ناتوانێت لەجیاتی ئێمه بڕیاربداتو لەژێر هیچ فشارو بەڵێنێکی ساختەدا بایکۆت بەمامۆستیان بشکێنێت"، ئاشكراشیدهكهن، "لهیەکشەممەی داهاتوهوه چاوەڕێی چالاکییەکی جیاوازمان بن لەپەکخستنی سەرچاوەی داهاتە نایاساییەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان".
لهكۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا كه چاوهڕوان مهحمود پهیامنێرى شارپرێس ئامادهیبوو، مامۆستایانو فەرمانبەرانى ناڕازیی ڕاگهیهنراوێكیان بۆ ڕاى گشتیى خوێندهوه، ڕایانگهیاند، "وەکو ئاگادارن موچەخۆرانی هەرێم زیاتر لە10 ساڵە لەدۆخێکی داراییو ئابوریی سەختدا دەژین، چونکە لەو ماوەیەدا حکومەتی هەرێم 16 مانگی تەواو موچەی پێنەداونو 44 مانگیش بەناوی جۆراوجۆرەوە بڕێکی زۆری موچەی موچەخۆرانی هەرێمیان بڕیوە، لەهەمانکاتیشدا لەساڵی 2016وه پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆرانیان ڕاگرتوە".
جهختكراوهتهوه، "ئێستاش دوای ئەو ماوە دورودرێژە، کێشەکان نەک چارەسەرنەبون، بەڵکو قوڵتربونەتەوە، لەم چرکەساتەی کە ئەم پەیامەتان ئاراستە دەکەین لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانیو هەڵەبجەو ئیدارەکانی ڕاپەڕینو گەرمیانو قەزای کۆیەی پارێزگای هەولێر، ماوەی نزیکەی 20 ڕۆژە دەرگای زۆرێک قوتابخانەکان داخراونو مامۆستایانو فەرمانبەران بەهۆی بێ موچەییەوە بایکۆتی دەوامیان کردوە".
باسیان لهوهشكردوه، "هەروەها ئەمڕۆ ساڵێکی تەواو بەسەر بڕیارە مێژوییەکەی دادگای فیدڕاڵیدا تێدەپەڕێ کە لە 21ى 2ى 2024 دەرچوو، مامۆستایانو فەرمانبەرانی هەرێم ئومێدێکی زۆریان بەو بڕیارە هەبوو، بەڵام بەداخەوە بەهۆی گەندەڵیو ناشەفافیەکانی دەسەڵادارانی هەرێمو ڕێگریان لەتەوتینکردنی ڕاستەقینەی موچەکانمان تائێستا گرفتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر نەبوەو موچەی مانگی 12ى ساڵی ڕابردوش دابەشنەکراوە".
مامۆستایانو فەرمانبەرانی هەرێم دهڵێن:"پێمانوایە، هۆکاری سەرەکی چارەسەر نەبونی گرفتەکانی موچە تەوتین نەکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمە لەسەر بانکە حکومییەکانی حکومەتی فیدراڵی، بەتایبەتی بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین، لەهەمانکاتیشدا ئێوە بەکەمتەرخەمو بەرپرسیار دەزانین کە تائێستا بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی وەک خۆی جێبەجێنەکراوە، بۆیە لێرەدا جارێکی تر داواکاریەکانمان لەچەند خاڵێکدا دەخەینەوە بەردەستتان".
لهخاڵهكانى ئهو ڕاگهیهنراوهدا هاتوه:
1ـ ئێمە پڕۆژەی (هەژماری من) ی دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕەتدەکەینەوە و متمانەمان پێی نییە و مووچە چەندین مانگیان دزیوین ، بۆیە داواکارین مووچەکانمان هاوشێوەی مووچەخۆرانی پارێزگاکانی تری عێراقی لەلایەن بانکە حکومییەکانی حکومەتی فێدرالییەوە ( ڕەشید ، ڕافیدەین) تەوتین بکرێت.
2ـ تەوتینکردنەکە بەشێوەیەک بێت موچەکانمان لەدەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕزگاربکرێتو تەمویلی موچەکانمان ڕاستەوخۆ لەوەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە بۆسەر هەژمارەکانمان بێت لەبانکە حکومیەکانی حکومەتی فیدراڵیی.
3ـ لەم سەنتەرە بازرگانییە نوێیە، لەڕێگهی نوسینگەی بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین لەپارێزگای سلێمانی بەزوترینکات تەوتینی موچەکانمان دەستپێبکاتو موچەکانمان لەبانکەکانی هەژماری منی دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕزگاربکرێت.
4ـ دەسەڵاتدارانی ئەم زۆنە لەژێر هیچ ناوو بیانویەکدا هەژماری من بەمامۆستایانو فەرمانبەران پڕنەکەنەوە، ئیتر کاتییەتی خۆیان لەنێوان هەژماری بەدناوی منو تهوتیندا یەکلایی بکەنەوەو ڕاستگۆبن لەگەڵ بانگەشەکانی هەڵبژاردندا.
لەکۆتاییشدا ڕایدەگەیهنین، بایکۆت بڕیاری خۆڕسکانەی مامۆستایانەو ڕەتکردنەوەی کۆیلایەتییە، هیچ کەسو لایەنێک ناتوانێت لەجیاتی ئەوان بڕیار بداتو لەژێر هیچ فشارو بەڵێنێکی ساختەدا بایکۆت بەمامۆستیان بشکێنێت، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو چاوەڕێی چالاکییەکی جیاوازمان بن لەپەکخستنی سەرچاوەی داهاتە نایاساییەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.
