شارپرێس:
چەکدارانی سەر بە تورکیا و دەسەڵاتی نوێی ڕژێمی دیمەشق هێرشیان
کردە سەر بازگەی "ئەلعەوەرید" لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب.
لە ئەنجامی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ
سەر گەڕەکی کورد نشینەکان لە حەلەب، سێ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە یەکینەکانی
پاراستنی گەل یەپەگە و هاوڵاتییەک بریندار بوو.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردی و پاراستنی گەڕەکەکان وەڵامی
هێرشەکانیان دایەوە و شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
ئەمەش لە کاتێکدایە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای حکومەتی
کاتی سوریا و گروپە چەکدارەکانی عەلەوییەکان بەردەوامە و ڕامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە پێنجشەممەی ڕابردوەوە زیاتر لە 745 هاوڵاتی مەدەنی لە كەنار ئاوەكانی سوریا كوژراون كە دەستیان لە شەڕەکەدا نەبوە، و
دەیان هەزار ماڵ تاڵانکراون و سوتێنراون.