لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکی شێخ مەقسوود و گەڕەکی ئەشرەفییە و دەسەڵاتدارانی شام، هێزە سەربازییەکان لە هەردوو گەڕەکەکە دەکشێنەوە.
ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و دەسەڵاتدارانی سوریا، ڕێککەوتنێکی ١٤ خاڵییان سەبارەت بە دۆخی ئەو دوو گەڕەکە واژۆ کردووە.
بەپێی ڕێککەوتنەکەدا دوێنێ وادەی ئازادکردنی زیندانییانی هەردوولا جێبەجێکرا، هەروەها ١٤٦ بارمتە لە ئەنجوومەنی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و ٩٧ کەسی سەر بە حکومەت ئازاد کران.
ئەمڕۆش بەندی شەشەم سەبارەت بە کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لەو دوو گەڕەکە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هێزە سەربازییەکان لەو دوو گەڕەکە دەکشێنەوە.