شارپرێس
مەسعود بارزانی پەیامێکی
ئاراستەی پارتی و یەکێتی کرد و رایگەیاند، دەبێت پارتی و یەکێتی پەلە بکەن لە پێکهێنانی
کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە وتارێکدا لە 17یەمین
پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی وتی: هەموو ئەوانەی
کورسییان بەدەستهێناوە، هەر لایەنێک بەپێی قەبارەی خۆی، هەموو پێکەوە کابینەیەک
دروست بکەین، با ئۆپۆزیسیۆن هەبێت، بەڵام بۆ ئەوە بێت رێگەی باشتر پیشانی کابینە و
حکومەت و پەرلەمان بدات، با لاپەڕەیەکی تازە بکرێتەوە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم
بەشداری کابینەی حکومەت بن.
بارزنی وتیشی: بەرپرسیارێتیی
هەرە گەورەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەوێتە ئەستۆی پارتی و یەکێتی و ئێستا
هەنگاوی باشیان ناوە، بەڵام هێشتا ماوە، دەبێت هەرچی زووترە کارەکانیان تەواو بکەن
و کابینەکە دروستبکرێت، چونکە وەکو دەبینین دەوروبەری ئێمە و لە هەموو جیهانیشدا قەیرانی
گەورە روویداوە و رەنگە قەیرانی گەورەتریش بەڕێگەوە بێت. بۆیە تەنیا مەرجی سەرکەوتنی
کورد، یەکگرتنی کوردە، کورد و کوردستانی.
ئامادەیی خۆی دەربڕی کە
بۆ ئەو مەبەستە هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات و داوای لە پارتی و یەکێتی کرد، پەلە
بکەن لە دروستکردنی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
