بەشێکی دیکەی هێزەکانی هەسەدە لە دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب کشانەوە

کوردستان

09/04/2025‌ 1322 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لەچوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هێزە کوردییەکانی حەلەب و حکومەتی سوریا، نزیکەی 500 ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە حەلەب کشانەوە، کە پێشتر بەشێکی دیکەی ئەو هێزانە کشابونەوە.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو ئەندامانەی هەسەدە کە سەر بە ئەنجومەنی سەربازی ئەو دوو گەڕەکە بون، بەرەو ناوچەکانی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کشانەوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکاندان.

لە 1ـی نیسان، ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق ڕێککەوتنێکی 14 خاڵییان واژۆکرد، چەند خاڵێکی سەرەکی ڕێککەوتنەکە جێبەجێکرا، وەک ئاڵوگۆڕکردنی بەشی یەکەمی دیلەکان و کشانەوەی هێزە سەربازییەکان.

یەکەم خاڵی ڕێککەوتنەکە لە 3ـی نیسانی 2025 جێبەجێکرا، کە 243 دیل ئاڵوگۆڕکران (146 کەسی مەدەنی و سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، 97 کەسی دیکەش ئەندامی دەسەڵاتی دیمەشق بون ).