بۆ رێككەوتنێكی نوێ دوای رێككەوتنەكانی بەنداوی تشرین و حەلەب، كۆمیتەی پەروەردە و فێركاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیكی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی دیمەشق كۆبوونەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، گفتوگۆ لە نێوان هەردولا كراوە سەبارەت بەپرۆسەی پەروەردە و خوێندن لە ناوچەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر.
لە ١٠ی ئاداردا ڕێككەوتنێكی ٨خاڵی لە نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆككۆماری سوریا لەدیمەشق واژۆ كرا.
لەو چوارچێوەیەدا هەردوولا لەرێگای چەند لیژنەیەكەوە كار بۆ جێبەجێكردنی ئەم رێككەوتنە دەكەن لەتەواوی بوارەكاندا.
دوێنێ مەزڵوم عەبدی لە حەسەكە لەگەڵ نوێنەری ئەحمەد شەرعدا كۆبووەوە.