لە چوارچێوەی جێبەجێ كردنی بەندی ٥ی ڕێكەوتنەكەی نێوان ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و دەسەڵاتی دیمەشقدا، ئەمڕۆ یەكشەممە خاڵەكانی پشكنینی گەڕەكەكانی سەر ڕێگەی عەوار و سكای نێوان هەر دوو گەڕەكەكە و گەڕەكەكانی دیكەی حەلەب لا بران.
لە دوای لابردنی خاڵی پشكنینەكە، بە ئامادەبوونی ئەنجوومەنی هەر دوو گەڕەكەكە و نوێنەرانی دەسەڵاتی دیمەشق، خاڵی پشكنینی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی ئاسایشی شێخ مەقسود-ئەشرەفییە و هێزە ئەمنییەكانی دەسەڵاتی دیمەشق دانرێت.
بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشقدا كراوە، هێزە سەربازییەكانی هەسەدە كشانەوە لە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب و هێزی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جێگیر دەبن.