زانیارییە دزەپێراوەکان تایبەتمەندییەکانی مۆبایلیGalaxy Z Fold7 ئاشکرا دەکەن

هەمەڕەنگ

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 239 جار خوێندراوه‌ته‌وه



چەند ماڵپەڕێک زانیاریی دزەپێکراویان تایبەت بە مۆبایلی چەماوەی نوێی Galaxy Z Fold7 ی کۆمپانیای سامسۆنگیان ئاشکرا کردووە، کە کۆمپانیا کۆرییەکە ئامادەکاریی دەکات بەم زووانە بیخاتە بازاڕەوە.

 بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکان، مۆبایلەکە دیزاینێکی تەنکی دەبێت کە ئەستوورییەکەی 4.5 ملم دەبێت، لەگەڵ IP48 دژە  ئاو و تۆز، هەروەک  قەڵەمێکی زیرەک بۆ نووسین و وێنەکێشان لەسەر شاشە، جگە لەوەی پشتگیری لە تەکنەلۆژیای eSIM دەکات بۆ پەیوەندیکردن بە تۆڕە خانەییەکان.

مۆبایلەکە دوو شاشەی پێشکەوتووی دەبێت:
- شاشەی سەرەکی لە جۆری: Foldable Dynamic LTPO AMOLED قەبارەی 8.2 ئینج و کوالێتیی (2488 x 2224) پێکسڵ ، ڕێژەی نوێبوونەوە 120 هێرتز و چڕیی 407 ppi .
- شاشەی دەرەکی جۆری Dynamic LTPO AMOLED 2X، قەبارەی 6.5 ئینج، کوالیتیی (2376 x 968) پێکسڵ و هەمان ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز.

لە ڕووی کاراییەوە ئامێرەکە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید 15کە دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە کاردەکات، هەروەها بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 8 ئێلیت 3 نانۆمەتر و پڕۆسێسەری گرافیکی ئەدرینۆ 830 کاردەکات.

 هەروەک ڕامی 12 گێگابایت و چەندین بژاردەی خەزنکردنی ناوەکی هەیە کە لە 256 گێگابایت دەستپێدەکات بۆ 1 تێرابایت.

لە ڕووی وێنەگرتنەوە مۆبایلەکە کامێرای دواوەی سێ هاوێنەیی لەگەڵدایە بە ڕوونی (200 + 12 + 10) مێگاپێکسڵ، توانای وێنەگرتنی ڤیدیۆی هەیە بە کوالێتی 8K، ئەمە جگە لەوەی کامێرای پێشەوەی دووانە بە ڕوونی (10 + 4) مێگاپێکسڵ.