شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پێنج کەسی خانەوادەیەکی داعشی لەبنەڕەتدا ئەڵمانی، ڕادەستی وڵاتەکەیان کردەوە.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى:"دوێنێ وهفدێكى ئەڵمانی بەسەرۆکایەتی كریستیان كلاین سەرۆکی بەشی کاروباری کونسوڵیو یاسایی لەوەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردوەو لەگەڵ هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیی دەرەوە گوڵستان عەلیو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە خالید ئیبراهیم کۆبوەوە".
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژهى بهوهشكردوه، دواى ئهو كۆبونهوهیه پێنج هاوڵاتى ئهڵمانى كه خێزانو كهسوكارى چهكدارانى داعش بون ڕادهستى وڵاتى ئهڵمانیا كراونهتهوه.
بهگوێرهى ڕاگەیاندراوەکە، لەو کۆبونەوەیەدا، هەردولا باسیان لەڕەوشی سوریا بەگشتییو کۆنفرانسی کوردیو دانوستانەکانی نێوان بەڕێوبەرایەتی خۆسەرو شام کراوە، هەروەها ئەو ئاستەنگانەی خرانە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرن بۆ پاراستنی خانەوادەی داعشەکان.
لەچوارچێوەی ئەو سەردانەی وهفدى ئەڵمانیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئافرەتێکو چوار منداڵی ئەڵمانی کە لەخانەوادەی داعشەکانن، ڕادەستی وهفدهكه ئەڵمانییەکە کرانەوە.
