چین ئۆتۆمبێلی فڕۆکەهەڵگر بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

06/05/2025‌ 151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای XPeng Aeroht پەردەی لەسەر پڕۆژەیەکی داهێنەرانە لادا کە بریتییە لەئۆتۆمبێلیLand Aircraft Carrier  (LAC) کە ئۆتۆمبێلێکی ناوازەیەو بەهێلیکۆپتەرێکی بچوک تەیارکراوە.


درێژی ئۆتۆمبێلەکە 5.5 مەترو پانییەکەی 2 مەترو بەرزییەکەی 2 مەترە، هەروەک شوێنی چوار سەرنشین لەخۆدەگرێت.

لەبری سندوقی ئۆتۆمبێل، کابینەیەکی دواوەی هەیە کە فڕۆکەیەکی بچوکی دوو کەسی تێدایە.
ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بەداگرتنی دوگمەیەک لەماوەی کەمتر لە 5 خولەکدا دەتوانرێت لەئۆتۆمبێلەکە جیابکرێتەوە.

ئۆتۆمبێلەکە بەپاترییەک کاردەکات کە مەودای 1000 کیلۆمەتری هەیەو دەتوانرێت بۆ گەشتکردن یان وەک ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بەکاربهێنرێت.

لەئێستادا ئۆتۆمبێلەکە لەباکوری چین تاقیکردنەوەی لەسەرە بۆ دڵنیابون لەتوانای کارکردنی لەکەشوهەوای سارددا.

کۆمپانیاکە پلانی هەیە لەنیوەی یەکەمی ساڵی داهاتودا دەست بەبەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ بکات، بەمەبەستی فراوانکردنی بۆ بازاڕە جیهانییەکان لەداهاتودا.

و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی