شارپرێس:
یەپەژه ئیدانەی دەستنیشانکردنی حاتەم ئەبو شەقرا وەک فەرماندەی فیرقەیەکی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات، کە لەلایەن حکومەتی سوریاوە ئەو پۆستەی پێدراوە
ئەلهەیس بەهۆی تێوەگلانی لە کوشتنی سیاسەتمەداری کورد هەڤرین
خەلەف و ئەنجامدانی پێشێلکاری و تاوانەکانی مرۆیی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی
تیرۆریستی داعش لە لیستەکانی سزاکانی ئەمریکادایە.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری سوریا ئەلهەیسی وەک
فەرماندەی فیرقەی 86 لە دێرەزۆر و حەسەکە و ڕەققە دەستنیشانکرد.
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ڕایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی دانانی حاتەم
ئەبو شەقرا دەکەین کە تێوەگلاوە لە تاوانەکانی دژی ژنان و ئێزیدییەکان و تیرۆرکردنی
هەڤرین خەلەف و شۆفێرەکەی فەرهاد ڕەمەزان، وەک فەرماندەی بەناو فیرقەی ٨٦".
وتەبێژەکە لە ڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی ئێکس وتی:
"ئەم دامەزراندنە شەرعیەت بە بێ سزایی دەدات و توندوتیژی دژ بە ژنان و گەلانی
ڕەسەن بەردەوام دەکات".