شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا زانیاریى له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نه‌ناردنى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌نه‌بونى سیویله (پاره‌ى كاش)ه‌وه نییه".
دوای پێداچونەوە بەلیستی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، تائێستا بڕیاری ناردنی پارە بۆ کوردستان نەدراوە.
له‌وباره‌یه‌وه جەمال کۆچەر ئه‌ندامى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوه، بابەتی کێشەی پارەی نەختینەیی لەعێراق هەیە، بەڵام نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان پەیوەندیی بەپارەی نەختینەوە نییە، بەڵکو تەیف سامی ترسی لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم هەیە.
جەمال کۆچەر ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "سەرەڕای هەموو بارودۆخەکان، عێراق موچەی فەرمانبەرانی خۆی داوە، بۆیه ناچار دەبێت موچەی فەرمانبەرانى هه‌رێمیش بنێرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له‌به‌غدا جه‌ختده‌كاته‌وه، "دەبێت ناردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەکەوێتە هەفتەی داهاتوو".
ئه‌وه‌شى وتوه، "عێراق کەوتوەتە نێو قەیرانێکی دارایی جیهانییەوەو شەش مانگی سەخت لەبەردەم موچەی فەرمانبەراندایە".
ئه‌مڕۆ 41 ڕۆژه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى موچه‌ى مانگى چوارن‌و له‌دوو ڕۆژى داهاتوشدا عێراق دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ئایار ده‌ستپێده‌كات.
