بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم: لەبارەی مووچەوە هەموو ئەركەكانمان جێبەجێكردووە

کوردستان

08/05/2025‌ 11055 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسی مووچە، هەموو ئەركەكانی بەرانبەر بە حكوومەتی فیدراڵی جێبەجێ كردووە.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "41 ڕۆژ بەسەر دوا بەشی مووچە، كە حكومەتی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە، تێ پەڕیوە."

دەشڵێت "لەبارەی پرسی مووچە، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئەركەكانی خۆی بەرانبەر بە حكوومەتی فیدراڵی جێبەجێ كردووە".