فەرەیدون کونجرینی
کورت و پوختی دیموکراسی "
دەسەڵاتی خەڵک هەرچییەک بێت لەڕێگەی هەڵبژاردنە ئازادەکانەوە ڕێکدەخرێت و هەموو کەسێک (لەنێویاندا فەرمانڕەواکان) ژێر یاسا دەبن و ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و فرەدەنگی و مافی هەموو گرووپە کەمینەکان پارێزراوبێت. ئەمە ئەو دیموکراسییەیە کە پەکەکە و بە رێزیان لە ئیمراڵییەوە داوای دەکات.
پێناسەیەکی نوێ بۆ دیموکراسیسازی لە تورکیا چارەسەرێکی ڕامیاری بۆ کێشەکان "ڕێگەکە دیارە" ئاشتی و دیموکراسی یان بەردەوامی تێکشاندن و داکۆکی لە مافی گەل و ئاڵاو کولتورو خاک!؟
لە کاتێکدا هێرشە سەربازییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی کوردستان (باشورو خۆرئاوای کوردستان) چڕتربۆتەوە' بەلام پەکەکە بە فۆڕمێکی نوێ دێتە مەیدانی سیاسی و جەخت لەسەر پێویستیی دامەزراندنی تورکیایەکی دیموکراسی دەکات. ئەم گۆڕانکارییە فیکرییە، کە لە بیرۆکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان ەوە سەرچاوە دەگرێت، پەیوەستە بە گۆڕینی تاکتیکەکانی شۆڕشگێڕییەوە بۆ چارەسەری ڕامیاری و ئاشتیخوازی.
پەکەکە" لە شەڕەوە بۆ دیموکراسی
پەکەکە، کە لە ساڵی ١٩٨٤ ەوە شەڕی چەکداری دژی تورکیا دەستپێکرد، لە پاش پڕۆسەی پیلانگێڕی و دەسگیرکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩، گۆڕانکارییەکی گەورەی لە ستراتیژییەکانی ئەنجامدا ئەویش ئەوەبوو پێچەوانەی دەوڵەتی ترک پەکەکە بەهێزترو خۆڕاگرتربوو. بەرێز ئۆجەلان، کە ئێستا وەک ڕێبەری فیکری جووڵانەوەی کورد ناسراوە، لە نامەکانیدا بۆ جیهان ڕایگەیاندووە چارەسەری کێشەی کورد تەنها لە ڕێگەی دیموکراسییەکی ڕادیکاڵ و ئاشتیخوازییەوە دەتوانرێت ئاشتی ئارامی و پێکەوە ژیان بەرپاکات لە باکوری کوردستان . پەکەکە لەم ساڵانەی دواییدا بەردەوام پێناسی خۆبەڕێوەبەراییی ناوچەیی و دیموکراسیی فیدراڵی بانگەواز کردووە و داوای کردووە کە تورکیا بە جێبەجێکردنی مافی کورد، کۆتایی بە ناکۆکییە سەدەیییەکان بهێنێت.
داواکارییە سەرەکییەکانی کورد تەنها ئەمانەت کە لە بانگراوەندی دیموکراسیدا ناویان دەبات.
١. فەرمیکردنی زمانی کوردی" خوێندن و بەکارهێنانی زمانی کوردی لە هەموو بوارەکاندا وەک نەتەوە کاری پێبکرێ.
٢. ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان" کە زیاتر لە ٨٠ هەزار زیندانی سیاسی کورد لە تورکیا هەن،
٣. خۆبەڕێوەبەراییی ناوچەیی دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان ئەنقەرە و ناوچە کوردنشینەکان!؟
٤. گفتوگۆی ڕاستەوخۆ پشتگیریکردن لە پڕۆسەی ئاشتی لە ڕێگەی دانوستان لەگەڵ نوێنەرانی کورد.
بەڵام تورکیا ئەم داواکارییانە ڕەتدەکاتەوە و پەکەکە وەک «تیرۆریست» ناو دبات، هەرچەندە لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ناوچەکانی کوردنشین و باس لە ئاشتیش دەکات.
پەیوەندی نێودەوڵەتی و پشتگیری ناتۆ
تورکیا لە ژێر پەردەی پشتگیری ناتۆ و ویلایەتە یەکگرتووەکان، هێرشەکانی بە ناوی «بەرگری لە سنوورەکان» کردوە بە بیانو لە کاتێکدا هێرشەکان تەنها بووەتە هۆی ڕووخانی گوندەکان و گیان لە دەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی زیان و کۆچی سەدان هەزار کەس و ئاوارەبوون
داهاتوو: چارەسەرێکی ڕامیاری یان بەردەوامی شەڕ!؟
پەکەکە ئێستا پێناسەیەکی نوێی پێشکەش کردووە دامەزراندنی تورکیایەکی دیموکراسی کە تێیدا کورد بتوانێت مافی خۆی بپارێزێت. بەڵام ئەمە پێویستی بە:
١. یەکپارچەیی ناوخۆیی پێکەوتبوون و بەریوەبردنی ترکیایەکی فرە نەتەوەو پارێزگاری مافی تاک و گەراندنەوەی مافە سەرەتاییەکان.
٢. فشارە نێودەوڵەتییەکان پشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا.
٣. گفتوگۆی ڕاستەوخۆ پەسەندکردنی ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجەلان وەک ڕێبەری فیکری کورد. وەک بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانیشدا دەڵێت ژیان تەنها لە ڕێگەی ئازادی و ئەخلاقی سیاسییەوە دەتوانرێت گەشە بکات'
گەشەسەندنی دیموکراسی لە تورکیا و چارەسەری کێشەی کورد پەیوەستە بە وەستان لە هێرشەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی . ئەگەر تورکیا ئامادە نەبێت بۆ پەیڕەویکردنی ئەم ڕێگایە، کێشەکە بەردەوام دەبێت و ڕووبەڕووی گەشەکردنی ڕیزەکانی گەریلا و ناڕەزایییەکی جیهانی دەبێتەوە.
