خالید عەزیزی: ئێران دەبێتە پاشخانی ئەمریکا

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1471 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، ئێران لە بواری نێودەوڵەتیدا دەبێتە پاشخانی ئەمریکا و ئامریکاییەکانیش جۆریک لەگەڵ ئێران هەڵسوکەوت دەکەن کە بتوانن زیاتر لە یەکتر نزیک ببنەوە. سیاسەتی هەمیشەیی ئەمریکا گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئێران بووە و ئەو چاوەڕوانییەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی سەربازی بکەنە سەر ئێران شتێکی هەڵە بووە و دروست نییە.

خالید  عەزیزی لەکۆنفڕانسێکدا دەڵێت، ئێران لە هاوکێشەی نێودەوڵەتیدا چەند کارتی وەک بەرنامەی ئەتۆمی و گرووپە چەکدارەکانی لەبەر دەستە و ئەوەش وای کردووە ئەمریکا جۆریکی دیکە لەگەڵی مامەڵە بکات.

عەزیزی دەشڵێت، کورد لە ئێران دەتوانێ کارتێکی گرینگ بێ لە دیموکراتیزەکردنی ئێران و لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانیشدا دەبێت لە ڕێگەی لۆبی و وتووێژ لەگەڵ لایەنەکانی ئێرانی خۆی بەهێز بکات و کاریگەری دابێنێت.