سبه‌ینێ پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌

کوردستان

07/06/2025‌ 1645 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئاشكرایدەكات، سبەینێ لەچەند ناوچەیەك پلەكانی گەرما دەگەنە سەروی 40 پلەی سیلیزی.


به‌گوێره‌ى ڕاگەیه‌نراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی، سبەینێ بەگشتیی ئاسمانی هەرێم ساماڵ‌و پەڵەهەورە، لەهەندێکات‌و شوێن نیمچەهەور دەبێت‌و خێرایى با مامناوەند دەبێت.

هه‌ر له‌و ڕاگەیه‌نراوه‌ی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا هاتوه‌، "سبەینێ لەكەركوك‌و گەرمیان پلەكانی گەرما دەگەنە سەروی 40 پلەی سیلیزییەوە، بەرزترین پلە لەگەرمیان دەبێت، دەگاتە 42 پلەو نزمترینیش لەحاجی ئۆمەران تۆماردەكرێت، كە بریتی دەبێت لە 24 پلەی سیلیزی".