ماسک بەهۆی شەڕەکەی لەگەڵ ترەمپ ١٥٠ ملیار دۆلاری لەدەستداوە

جیهان

07/06/2025‌ 1010 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ناکۆکی بەردەوامی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن ماسک سەرمایەدار دوای کشانەوەی لەپۆستە حکومییەکەی بەردەوامە.

ترەمپ و ماسک سەرەڕای هاوبەشی سیاسییان لەماوەکانی ڕابردوودا ئێستا بووەتە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگرین و بە ملیاران دۆلار لە بەهای بازاڕی ماسک لە مەترسیدایە، لەگەڵ گرێبەستە حکومییەکان.

تێسلا، کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە  بناغەی ئیمپراتۆریەتی بازرگانی ماسک پێکدەهێنێت، لەوەتەی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان پەیوەندی بە سیاسەتەوە کردووە، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

 نرخی پشکەکانی ئەم کۆمپانیایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢٠% دابەزیوە.

زیانەکان ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی کاتێک ناکۆکی نێوان ماسک و ترەمپ هاتە ئاراوە. لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا تێسلا زیاتر لە ١٥٠ ملیار دۆلاری لە بەهای بازاڕدا لەدەست داوە، بەمەش سامانی ماسک ٣٤ ملیار دۆلار کەمیکردووە.

هاوپەیمانی ماسک لەگەڵ ترەمپ دەرفەتێکی چاوەڕوانکراو بوو بۆ تێسلا، تەنانەت ئەگەر ئیدارەی ئەمریکا کەمکردنەوەی باج هەڵبوەشێنێتەوە کە یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی ببێتە کۆمپانیایەکی گەورەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی.
ئ.ه