وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سكاڵا له دژی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمار ده‌كات؛ هاوكات سه‌ركۆنه‌ی ئیسرائیلی كردووه له به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ لێدان له ئێران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، به فه‌رمی سكاڵایان له دژی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كردووه، به‌هۆی پێشێلكردنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئیسرائیل به ئاشكرا سه‌روه‌ریی خاك و سنووری عێراق و ڕێككه‌وتننامه و یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی وڵاتانه‌وه هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوكات داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی و ئه‌خلاقی به‌رانبه‌ر پێشێلكاری و زێده‌ڕۆییه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵبگرێت.