شارپرێس:
باڵیۆزی ئەمریکا لەئیسرائیل ئاشكرایدهكات، شهوى ڕابردوو بۆ ئهوو ئیسرائیلیهكان، "شەوێکی زۆر سەخت بوهو زۆریش سهخت بهڕێیان كردوه، دهشڵێت:"لەو ماوەیەدا پێنج جار چوتە ناو پەناگەكانو شهوى ڕابردوو ههر لهپهناگهدا بوم".
مایک هاکابی باڵیۆزی ئەمریکا لەئیسرائیل لەپۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویهتى، "بەهۆی شەش زنجیرە هێرشی موشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو زۆر سەخت بوە بۆمانو چاوەڕێناکرێت، ئەمڕۆ شەممەش ئارامتربێت".
باڵیۆزی ئەمریکا لەئیسرائیل لەبەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا باسی لەوەشکردوە، شەوی ڕابردوو ناچار بوە بەهۆی موشەکەکانی ئێران، پێنج جار بچێتە نێو پەناگەکاندا، ئهوهشى وتوه، "داوام لەگەلی ئیسرائیل کردوە، لەناو پەناگەکاندا بمێننەوە".
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەزاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ئاشكرایكردوه، لەکاتی هێرشە موشەکییەکانی ئێران، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلو یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئهو وڵاته، لەبارەگایەکی سەربازیی لهژێرزهمیندا بونو هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی دوای هێرشەکان کردوە.