شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ئاشكرایكردوه، ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی عەرەبی بۆ پەروەردە لەبەیروتەوە نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سەرۆك وه‌زیرانى عێراق كردوه‌و داواى لێده‌كات، موچه‌ى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران خه‌رجبكات.
ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان ئاشكرایكردوه، "نامەی پشتگیریی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران‌و مامۆستایانی هەرێمی كوردستان، لەڕێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەرده، لەبەیروتەوە نێردراوە بۆ سەرۆك وەزیرانى عێراق".
ده‌شڵێت:"لەو نامه‌یه‌ى ئاراسته‌ى سودانى كراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، پێویستە گرنگیدان بەپەروەردەو پشتیوانیی لەهەوڵەكانی پەروەردە بكرێت بۆ جێبەجێكردنی دادپه‌روه‌رى كۆمەڵایەتی لەهەموو بەشەكانی وڵاتی عێراق".
لەبارەی چارەسەری كێشەی موچەوه سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "چارەسەری كێشەی موچە، بەشداریكردنه لەجێگیركردنی پرۆسەی پەروەردەیی‌و یەكڕیزیی نیشتمانیی".
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:"لەو نامەیەدا كه ئاراسته‌ى سودانى كراوه باسى كاریگەریی ئەم بڕیارە كراوه لەسەر ژیانی خێزانەكانی پەروەردەكاران‌و بەردەوامبونی پرۆسەی پەروەردەیی لەهەرێمی كوردستان".
نامه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه عه‌ره‌بیه له‌لوبنان له‌كاتێكدایه، لە28ی ئایارى ئه‌مساڵه‌وه بەبڕیارێكی وه‌زیرى دارایی عێراق، بڕینی موچەی فەرمانبەرانی كوردستانی ڕاگه‌یاندوه‌و ئه‌مڕۆ 45 ڕۆژه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم موچه‌ى مانگى پێنجیان وه‌رنه‌گرتوه.
