شارپرێس:
ئاژانسی میهری ئێرانی ورده‌كاریى نامه‌یه‌كى تاران ئاشكراده‌كات بۆ هه‌رسێ وڵاتى (ئه‌مریكا، به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا)، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "تاران جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ربێت‌و هه‌ر ڕێگرییه‌ك له‌و سێ وڵاته‌وه له‌تاران بكرێت، هێرشى قورس بۆسه‌ر ئه‌وانیش ده‌ستپێده‌كات".
له‌و هه‌واڵه‌دا هاتوه، تاران بەشێوەیەکی فەرمی، هەریەک لەبەریتانیاو فەرەنساو ئەمریکای ئاگەدارکردوەتەوە، هێرشیکی فراوان دەکەنەسەر ئیسرائیل، بۆیە پشتیوانیی ئیسرائیل نەکەن.
ئاژانسی میهر ئاشکراشیکردوە، تاران هۆشداریداوەتە هەرسێ وڵات، هێرشدەکاتەسەر تەواوی بنکە سەربازیی‌و کەشتییەکانیان، ئەگەر ڕێگە لەهێرشەکانی ئێران بگرن بۆسەر ئیسرائیل.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "دەست بەهێرشێکی فراوان دەکات دژی ئیسرائیل، هەر وڵاتێکیش بەشداریی بکات لەڕێگرییکردن لەهێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەبنە ئامانجی هێزەکانی ئێران".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "تەواوی بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەناوچەکەو وڵاتانی کەنداو، هەروەها کەشتییه‌كان لەکەنداوو دەریای سور بەئامانجدەگرن له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر ڕێگرییه‌كدا".