لەهێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران زیاتر لەهەزار کەس کوژراون و برینداربوون

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 686 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

میدیاکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ڕۆژانی هەینی و شەممە گەیشتووەتە ١٢٨ کەس کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و سەدان کەسیش بریندار بوون.

ڕۆژنامەی ئیعتیماد لە زاری وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاویکردەوە، "لەم هێرشە سەربازییانەدا 128 کەس کوژراون و نزیکەی 900 برینداریش لە نەخۆشخانە وەرگیراون".

لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، ژمارەی کوژراوان 40 ژن لەخۆدەگرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە "ژمارەی ئەو منداڵانەی کوژراون زۆر بووە".
ئ.ه