شارپرێس:
ئێران سوێندی خواردوه هێرشی موشەکی "وێرانکەرتر" بکاتەسەر ئامانجە گرنگەکانی ئیسرائیلو جەختیشدهكاتهوه، بەسەرکەوتویی چەند شارێکی ئیسرائیلى موشەکباران کردوە.
سوپای پاسداران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، شەپۆلێکی نوێی هێرشی موشەکییان دەستپێکردوە کە بەوردیو سەرکەوتوانە ئامانجەکانیان پێکاوە.
جەختیشكراوهتهوه، "هێرشەکانیان کاریگەرو وردو وێرانکەرتر لەدژی ئامانجە گرنگەکان لەئیسرائیل بەردەوامدەبێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەفڕۆکەی جەنگیو درۆنەوە، هێرشیکردەسەر ئێرانو بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی موشەکی بالیستیکی کردو ژمارەیەک لەسەرکردە سەربازییو زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لەبەرامبەردا ئێران لەدرەنگانی شەوی هەینی سەدان موشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەبیب کردو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی موشەکەکانی دایەوە، بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوەو چەندین باڵەخانەو خانوو، بەو هۆیەوە خاپوربون.