سودانی و پوتن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەپەلە ئەنجامدەدەن

کوردستان

23/06/2025‌ 682 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداریی دەدات لە هەڵکشانی دۆخی سیاسی و سەربازیی ناوچەکە و دەڵێت، ڕەتیدەکەینەوە ئاسمانی عێراق بۆ ململانێکان بەکاربهێندرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سودانی، لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سودانی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆکی ڕوسیا قسەیکردوە و باسیان لەوەکردوە، ئیدانەی بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە دەکەین.

لەبەرامبەردا ڤلادیمێر پۆتن، هەڵوێستی بەغدای لەم دۆخەدا بەرز نرخاندوە و ئەویش ئیدانەی بەکارهێنانی ئاسمانی عێراقی کردوە، هاوکات سودانی بانگهێشت کردووە، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ڕوسی-عەرەبی کە بەمزووانە لە مۆسکۆ ئەنجامدەدرێت.