قەتەر مووشەکەکانی ئێرانی خستەخوارەوەو هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات

جیهان

23/06/2025‌ 670 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وەزارەتی بەرگری قەتەر دەڵێت: هێزەکانی بەرگری ئاسمانی قەتەر ڕێگری لە هێرشێکی مووشەکی کرد کە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی کردە ئامانج. 

وەزارەتی بەرگری قەتەر ڕایگەیاند، سوپاس بۆ خوا، وریایی هێزە چەکدارەکان، و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، بووەهۆی ئەوەی ڕووداوەکە هیچ قوربانی و بریندارێکی لێنەکەوتەوە. 

دەشڵێت، ئاسمان و خاکی دەوڵەتی قەتەر سەلامەتە و هێزە چەکدارەکانی قەتەر هەمیشە لە ئامادەباشیدان.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵیت، مافی خۆمانە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی و بەگوێرەی قەبارەی هێرشەکەی ئێران وەڵام بدەینەوە.
 ئ.ه