لە کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ۷۰ کەس لەهێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون

کوردستان

23/06/2025‌ 568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ئەنجامی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ۷۰ کەس لە هێزە سەربازییەکان لە پارێزگای کرماشان کوژراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، سوپای پاسداران و هێزی سەربازی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوشارەکانیان لەسەر سەربازەکان زیاتر کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازەکان ئاگادار کراونەتەوە کە، لە ئەگەری بەجێهێشتنی بارەگاکانیان یان هەڵاتن لە خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە دۆخی ئێستادا، لەگەڵ سزای وەکوو لەسێدارەدران یان سزای قورسی دادوەریدا ڕووبەڕوو دەبنەوە.
ئ.ه