شارپرێس:
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیى له‌توركیاو باكورى كوردستان بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ى كه‌وتوه‌ته سبه‌ینێ، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، ئه‌مجاره ئۆجه‌لان له‌په‌یامێكى ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، ده‌شڵێت:"تاڕاده‌یه‌ك توركیاش ڕه‌زامه‌ندیى نیشانداوه‌و ئه‌مڕۆش وه‌فدى ده‌م پارتى‌و ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌و په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ى ئۆجه‌لان یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كانى كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، "شاندى ده‌م پارتى دوێنێ له‌ئیمراڵى له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداو دواتر په‌یامێكى ڤیدیۆیی تۆماركراوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "په‌یامه ڤیدۆییه‌كه تایبه‌ته به‌پرۆسه‌ى ئاشتیى له‌توركیاو باكورى كوردستان‌و په‌یامى زۆر گرنگى هه‌م بۆ په‌كه‌كه‌و هه‌میش بۆ حكومه‌تى توركیا تێدایه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت:"به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێكه‌وه سبه‌ینێ سێشه‌ممه په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ى بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌گه‌رێكیش كراوه‌یه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه بكرێته نوسین".
سه‌باره‌ت به‌واده‌ى سوتاندن‌و شكاندنى چه‌كه‌كانى یه‌كه‌م گروپى گه‌ریلا-ش، سه‌رچاوه‌كه له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌تا ئه‌و په‌یامه بڵاونه‌كرێته‌وه، ڕۆژى سوتاندن‌و شكاندنى چه‌كه‌كانى گه‌ریلا نادیاره، بۆیه بڵاوبونه‌وه‌ى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان، ئه‌و ڕۆژه بۆ گه‌ریلا دیاریده‌كات".
پێش دەستپێکردنی دیدارەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، پەروین بوڵدان‌و میدحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ تونجەر باکرهان‌و تولای حاتەم ئۆغوڵڵاری هاوسەرۆکانی دەم پارتی کۆبونەوە، به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه هه‌م ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌و هه‌میش كۆبونه‌وه‌ى دواتریان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره گرنگه‌كان كه باسده‌كرێت، جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ى ئۆجه‌لان.
