شارپرێس:
سبەی یەڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا پێشوازی لە شاندی دەم پارتی ئیمراڵی دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی دەم پارتی لە بەیاننامەیەکدا ئەو کۆبوونەوەیەی پشتڕاست کردەوەو دەڵێت، کۆبوونەوەکە سبەی کاتژمێر 1:30ی پاشنیوەڕۆ لە وەزارەتی داد بەڕێوەدەچێت.
دەشڵێت: "شاندی ئیمراڵیمان کە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان و میتهات سانجار، سبەی کاتژمێر ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبنەوە".
شاندی ئیمراڵی کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان، میتهات سانجاڕ و ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ، دوێنێ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە کۆبووەوە.
هەروەها ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
دەم پارتی سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، ڕایگەیاند “لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە ئیرادەی هەردوولا بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بەردەوامە”.
ئ.ه