سەرکردەیەکی پەیەدە: چارەسەری ئەم ڕەوشەی سوریا لامەرکەزییە

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 


 فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە لەبارەی گرژییەکانی باشوری سوریا ڕایگەیاند، ئەوەی لە سوەیدا ڕوودەدات جارێکی تر پشتڕاستی دەکاتەوە کە سورییەکان پێویستیان بە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ هەیە.

فوزا یوسف دەڵێت، پەراوێزخستنی هەر ناسنامەیەکی نەتەوەیی، کولتووری، یان ئایینی لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی ناکۆکی.

دەشڵێت، بژاردەی ئەمنی و سەربازی شکستی خۆیان سەلماندووە و عەقڵیەتی مەرکەزی هۆکاری سەرەکی ئەو ڕەوشەیە کە لە کەناراوەکان و سوەیدا دەگوزەرێت.

هەروەها یوسف ڕونیکردەوە، چارەسەری ئەم ڕەوشە، سیستەمێکی لامەرکەزییە.
ئ.ه