توركیا هۆشداریى به‌یه‌په‌گه‌ ده‌دات

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا، هۆشداریده‌داته‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یەپەگە)و ڕایگەیاند، "ئەم ئاڵۆزییەی ئێستا وەکو دەرفەتێک بەکارنەهێنن بۆ ئەوەی ناسەقامگیریی نوێ دروستبکەن"، ده‌شڵێت:"هەر هەنگاوێکی هەڵە لەم قۆناغەدا مەترسیی گەورەی لێدەکەوێتەوە".

 
هاکان فیدان لەماڵی تورک لەنیویۆرک په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر سوریاو پیشهاتەکانی ناوچەکە ده‌كه‌ین".
 
وتیشى:"ئیسرائیل ماوەیەکی زۆرە سیاسەتی ناسەقامگیریی لەناوچەکە پەیڕەو دەکات، ئێمە زنجیرەیەک دەبینین کە لەغەززە دەستیپێکردوەو بۆ کەناری ڕۆژئاوا درێژ دەبێتەوە، لوبنان، ئێران‌و ئێستاش سوریا، ئێمە ناتوانین چاوپۆشی لەم ڕەفتارە شەڕانگێزە یەکلایەنەیە بکەین".
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختی لەپێشهاتەکانی باشوری سوریا کردەوەو وتى:"زانیاریمان بەدەستگەیشتوە کە یەپەگە لەناوچەکە دەستی بەجموجۆڵ کردوە، زانیاریمان بەدەستگه‌یشتوه‌ کە یەپەگە لەجموجۆڵدایە، پەیامی ئێمە ڕونە، هەوڵدان بۆ سودوەرگرتن لەئاڵۆزییەکانی ئێستا کێشەی گەورەتری لێدەکەوێتەوە، پرۆسەکە هەستیارو لاوازە؛ پێویستە لەم قۆناغەدا هەموو کەس هەڵوێستێکی بونیادنەرانە نیشانبدات".
 
فیدان جه‌ختیكرده‌وه‌، "لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل، ئەردۆغان ئاگادارکراوەتەوەو ئەوان بەردەوام لەپەیوەندیدان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، تورکیا لەگەڵ ئوردن، سعودیەو ئەمریکا بەهەماهەنگی کاردەکات".