شارپرێس:
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە ڕایگەیاند، کارەساتی کوت گەندەڵیەکانیان ئاشکرادەکات.
موقتەدا سەدر نوسراوێکی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت:"کارەساتی کوت گەندەڵییەکانیان ئاشکرادەکات".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگر لەهەر پێنج نهۆمی هایپەرمارکێتی "کۆرنیش" کە تازە کراوەتەوە لەشاری کوت، کەوتەوەو 61 کەس گیانیانلەدەستداو 45 کەسیش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی ڕزگارکراون.
دەربارەی ئەو ڕوداوە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێنمایی بەپەلەی داوەتە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەممەری، لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەڕوداوەکە بکەنو کەموکوڕییەکان ئاشکرابکەن، هەروەها هەموو ڕێوشوێنێکی توند بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لەدوبارەبونەوەی ئەوجۆرە ڕوداوانە.