شارپرێس:
ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق به‌به‌شداریى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى، دانیشتنێکی نائاسایی بەسەرۆکایەتی محه‌مه‌د شیاع سودانى تایبه‌ت به‌كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غداو پرسى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ئەنجامداو تێیدا لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ى هه‌ولێرو به‌غداى په‌سه‌ندكرد، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "ئه‌مڕۆ بڕیار له‌ناردنى موچه ده‌درێت"، بانكى ناوه‌ندیش له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "پاره‌ى پێویستمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ موچه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس ده‌ستیكه‌وتوه، یەکەم هەنگاوی ڕێککەوتنەکە ئەوەیە، هەفتەی داهاتوو دەبێت هەرێم 240 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆی هەردوو مانگی پێنج‌و شەش، بخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق‌و هەرچی زوە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە کە به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکە دەڵێت، بەرهەمهێنانی ڕۆژ واتە ئەوەی بەردەستە.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئه‌وه زانراوه، دوێنێ دەقی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم‌و ناوەند بەو وردەکارییەی لەسەرى ڕێککەوتبون، بەپەسەندکراوی ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کردوه كرا‌و له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاووتوێكراو دواتر په‌سه‌ندكرا.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئەمڕۆى حكومه‌تى عێراق ڕێککەوتنەكه پەسەندكراو هه‌ر له‌ناو كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌خه‌رجكردنى موچه‌ى مانگى پێنجى موچه‌خۆرانى هه‌رێم دراوه‌و خودى سودانیش وه‌زیرى دارایى عێراقیش ڕاسپاردوه بۆ خه‌رجكردنى ئه‌و موچه‌یه.
ئه‌وه‌ش زانراوه، بەهۆی ئەوەی کە ئه‌مڕۆ پێنجشەمەیە، لەبەر ڕێکارە ئیدارییەکان ڕەنگە خەرجکردن‌و گواستنەوەى پارەو دابەشکردنى موچە بچێتە هەفتەی داهاتوو ڕۆژى یه‌كشه‌ممه.
سەرچاوەیەکی تایبەت لەبانکی ناوەندیی لقى هه‌ولێر-یش وتویه‌تى، "پارەی پێویستمان لەبەردەستە، ئەگەر بڕیاری خەرجکردنی موچە بدرێت، ئەوا دەتوانین دوو موچەش پێکەوە بدەین، واتە کێشەی پارەمان نییە".
