مێدڤێدێڤ داوا دەکات هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی رۆژئاوا

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1753 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی رووسیی ئەمرۆ پێنجشەممە لە زاری دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی ڕوسیا و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ڕایگەیاندووە کە ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی کاریگەر شەڕێکی بەرفراوان دژی ڕوسیا ئەنجام دەدات.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا  ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ دەبێت وەڵامی تەواو بداتەوە و ئەگەر پێویست بکات هێرشی پێشوەختە دژ بە رۆژئاوا ئەنجامبدات.

بەپێی ئاژانسەکە، مێدڤێدێڤ وتویەتی "دەبێت بەو پێیە مامەڵە بکەین، وەڵامی تەواو بدەینەوە ئەگەر پێویست بوو، هێرشی پێشوەختە دەستپێبکەین".

مێدڤێدێڤ وتویەتی: بیرتان دەخەمەوە کە سەرۆکەکەمان (ڤلادیمێر پوتین) بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی ڕایگەیاندووە کە ڕوسیا هیچ نیازێکی نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناتۆ یان 'هێرشکردنە سەر ئەوروپا'.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی