شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ شەڕی سەخت لەنێوان دوو بنەماڵە له‌قه‌زاى به‌رده‌ش ڕویدا‌و قوربانی هەیە، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى داره‌توو سێ فیشه‌كى به‌ركه‌وتوه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، كێشه‌یه‌كى كۆنى نێوان دوو بنه‌ماڵه له‌سنوره‌كه، به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردوه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، هه‌ر به‌هۆى ئه‌و كێشه‌یه‌وه، ته‌قه له‌تەحسین عیسمەت بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوی سەر بەقەزای بەردەڕەش كراوه لەنۆرەى وەرگرتنى نان لەیەکێک لەنانەواخانەکانى سەنتەرى قەزاى بەردەڕەش، به‌و هۆیه‌وه سێ گوللـەی بەرکەوتوەو بەسەختی برینداركراوه.
به‌وته‌ى سەرچاوەكه، پێشتر خانەواده‌ى بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو، کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبوە، به‌ڵام كێشه‌كه‌یان چارەسەرنەکراوە.
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ى زانیوه، لەهێرشەکەدا کرێکارێکی نانەواخانەکەش گوللـەی بەرکەوتوە به‌بێئه‌وه‌ى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و كێشه‌یه‌وه هه‌بێت.
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى قه‌زاكه‌ش لێکۆڵینەوەو به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه بۆ ده‌ستگیركردنى ته‌قه‌كه‌ره‌كان، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراون.
