شارپرێس:
لیژنەی خزمەتگوزاری سەربازییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پەسەندکردنی هەمواری یاسایەکی راگەیاند بەئامانجی ڕێگریی لە پارەدارکردنی ڕێکخراوەکانی سەر بە ئێران لەعێراق.
پڕۆژەکە کە لەلایەن کۆنگرێسمان جۆ ویلسۆن نوێنەری کۆماریییەکانەوە بۆ یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نیشتیمانی پێشکەشکراوە، تێیدا هاتووە: ئامانج لە هەموارەکە قەدەغەکردنی پارەدارکردنی ڕێکخراوەکانی سەر بە ئێرانە لە عێراق لە پارەی باجدەرانی ئەمریکا، ئەویش لەچوارچێوەی ستراتیژییەکی فراوانتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نفوزی ئێران لە ناوچەکەدا.
هەموارکردنەکە ژمارەیەک گروپەچەکدارەکانی ناو هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقی لەخۆ دەگرێت کە بە نزیکی پەیوەدنییان لەگەڵ تاران ناسراون.
ویڵسن کە بە داواکارییەکانی پێشووی بۆ ڕاگرتنی پارەدارکردنی حکومەتی عێراق و داواکارییەکەی بۆ "جارێکی دیکە عێراق گەورەکردنەوە" ناسراوە، رەخنەی لە کۆنترۆڵکردنی عێراق لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گرتووە.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکی پێشوودا جەختی لەوە کردۆتەوە کە گەلی عێراق بەبێ گوێدانە مەزهەب و نەتەوەکانیان، شایستەی حکومەتێکی سەربەخۆن لە هەژموونی تیرۆریستیی (وەک ئەو وەسفی کردووە).
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
