شارپرێس:
سەرۆکایەتیى روحانی دروزەکان ڕێککەوتنی لەگەڵ دیمەشق ڕەتکردەوەو داوا لە چەکدارەکانى دەکات بەردەوام بن لە شەڕ تا ڕزگارکردنی سوێدا.
دوای ئەوەی حکومەتی دیمەشق و بەشێکی دروز ڕێککەوتنیان ڕاگەیاند، سەرۆکایەتیى روحانی دروزەکان دەڵێت، هیچ رێککەوتن و دانوستانێک لەگەڵ حکومەتى سوریادا نییە.
سەرۆکایەتی رۆحانی دروزەکان لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێویستە بەردەوامبن لەسەر بەرگریی رەوا و شەڕکردن، تا رزگارکردنی تەواوی خاکی سوێدا لەچەکدارانی توندڕەو و تاوانباری دیمەشق.
ڕاشیگەیاند، ئەوە ئەرکێکی نیشتمانی ئەخلاقییە.