سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەکات

جیهان

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی کرد بۆ سەر  دامودەزگا حکومییەکان لە دیمەشق و پارێزگای سوەیدا.

وەزارەتەکە دەڵێت، هێرشەکان بوەهۆی  کوژران و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی مەدەنی لەوان ژن و منداڵ و زیانێکی بەرفراوانیش بە ژێرخان و دامەزراوە گشتییەکان گەیشتووە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئیسرائیلی بە تەواوی بەرپرسیار زانی لەم هەڵکشانە مەترسیدارە و کاردانەوەکانی.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە مافە ڕەواکانی تەواوی خۆی بۆ بەرگریکردن لە خاک و گەلەکەی بە هەموو شێوەیەک کە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان گەرەنتی کراوە، دەپارێزێت.
ئ.ه