شارپرێس:
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکومەتی سوریا کرد هێزەکانی لەسوەیدا بکشێنێتەوە.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە حکومەتی سوریا کرد هێزەکانی لەسوەیدا بکشێنێتەوە ئەوەش بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە.
بروس دەڵێت، ڕەوشی سوریا ئاڵۆزەو لەهەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە بەردەوامن.
ئەوە لەکاتێدایە لەسوەیدا شەڕ لەنێوان دروزەکان و چەکدارانی دیمەشق دەستیپێکردووەتەوە و هێرشەکانی ئیسرائیلیش لە سوەیدا و دەرعا و دیمەشق بۆ سەر پێگەکانی حکومەت بەردەوامە.
ئ.ه