شارپرێس:
سەرچاوەکانی سوریا ڕۆژی چوارشەممه ڕایانگەیاند، سوپای وڵاتەکە لەژێر گوشاری ئیسرائیل و ئەمریکادا دەستی بە کشانەوە کردووه له سوەیدا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، "سوپا دەستیکردووە بە کشانەوە لە سوەیدا، بەڵام ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل کشانەوەکە دوادەخات کە له کاتی کشانەوەدا دەیانکاتەئامانج".
لەلایەکی دیکەوە مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "کۆک بووین لەسەر هەنگاوی تایبەت کە ئەمشەو کۆتایی بە دۆخی خراپی سوریا دەهێنێت".
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا بڵاویکردەوە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئیسرائیل و سوریا بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان لە ژێر چاودێری ئەمریکادا نزیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سوریا پێشوازی لە هەوڵەکانی واشنتۆن و وڵاتانی عەرەبی دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا بە شێوەیەکی ئاشتیانە".
ئ.ه