شارپرێس:
دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ دوشهممه کۆبونەوەی یەکەمی ڕاوێژکاریی بەسەرۆکایەتیی سهرۆكه تازەکەییو ئامادەبونی ئەندامەکانی ئهنجامدا، بەمەبەستی گفتوگۆ دەربارەی شێوازی کاری دادگا.
دواى كۆتاییهاتنى كۆبونهوهكهش ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو جهختیكردوهتهوه لهسهر:
یەکەم: پابەندبونی دادگای باڵای فیدراڵی بەپسپۆڕییە دەستوریەکانی وەک ئەوەی لەمادەی (32و 93) دەستورو مادەی (4)ی یاسای ژمارە (30) ساڵی 2005ی دادگاو ڕاستکراوە بەیاسای ژمارە (25)ی ساڵی 2021و فراواننەکردنی ئەم پسپۆڕییانە، ئەوەش بەمەبەستی جەختکردنەوە لەسەربەخۆیی دادگا لەوەرگرتنی بڕیارەکانو ڕێگەنەدان بەدەستوەردانی سیاسی لەکارەکانی دادگادا.
دوەم: جەختکردنەوە لەپابەندبونی دادگای باڵای فیدراڵی لەبێلایەنیو بەیەکچاو تەماشاکردنی هەمولایەنە سیاسییەکان؛ مەبەستو مەرامی بنەڕەتیی دادگا پاراستنی سیستەمی سیاسی لەعێراقو ڕێزگرتنە لەمافە دەستورییەکانی گشت پێکهاتەکانی گەلی عێراق.
سێیەم: دەستوەرنەدان لەکارەکانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانانو جێبەجێکردنو ڕێزگرتن لەو بڕیارانەی کە لەچوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەی دەستور بۆی دیاریکردون، دەریدەکەن؛ مەگەر ئەوەی پێچەوانەی دەستوربێت، ئەوەش بەتۆمارکردنی سکاڵای دەستوریی تایبەت، ڕێگریی لێدەکرێت، هەروا پتەوکردنی جیاوازیی لەنێوان دەسەڵاتەکاندا.
چوارەم: جەختکردنەوە لەوەی ڕۆڵی دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی هەڵبژاردنی گشتیی داهاتوی پەرلەمان، بەگوێرەی ئەوەی لەمادەی (93/حەوتەم)ی دەستوردا بۆی دیاریکراوە دەبێتو دادگا تێکەڵی کێشە سیاسییەکانی تایبەت بەو بابەتە نابێت.
پێنجەم: جەختکردنەوە لەوەی کە دادگای باڵای فیدراڵی یەکێکە لەپێکهاتەکانی دەسەڵاتی دادوەری بەگوێرەی حوکمەکانی مادەی (89)ی دەستورو لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەریو پێکهاتەکانی دیکەی دەسەڵاتی دادوەریدا بۆ پتەوکردنی بنەمای دادو ڕێزگرن لەحوکمەکانی دەستورو یاساکان، کار دەکات.
شەشەم: جەختکردنەوە لەهاوکاریی لەگەڵ لایەنە پسپۆڕەکاندا لەڕێگەی کۆبونەوەی ڕاوێژکارییو گفتۆگۆ لەگەڵ موفتیو مامۆستایانی یاسای دەستوری، بەجۆرێک کە خزمەتی کاری دەستوری دادگا بکات.
