ئۆجالان لەگەڵ براکەی لە ئیمڕاڵی دیداری ئەنجامدا

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 430 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
نووسینگەی یاسایی سەدە ڕایگەیاند، زیندانیانی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجامداوە.

نووسینگەی یاسایی سەدە ئاشکرایکرد ئەمڕۆ (٧_٧_٢٠٢٥)،  عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی زیندانی کراوە، دیداری لەگەڵ براکەی محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ ئەنجامداوە.

 دەشڵێت، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش و  ئەرگین ئاتابەی و بزەکی بایهان و مەحمود یامالاک دیداریان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجامداوە.
ئ.ه