پەیامێکی توند لەئەمریکاوە بۆ عێراق: دەبێت بەپەلە لەگەڵ هەرێم رێکبکەویت

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی توند ئاڕاستەی بە‌غدا دەکات و داوا دەکات بەپەلە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، دەشڵێت، سێ کۆمپانیای ئەمریکی زیانیان بەرکەوتوە.

تۆمی برۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد،" رێگە نادەین چارەسەرکردنی هەناردەی نەوتی هەرێم دوابخرێت، پێویستە چارەسەرێکی بەپەلە بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە و دەبێت هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق رێککەوتن بکەن ".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، بەهۆی دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت سێ کۆمپانیای ئەمریکی کە لەکێڵگەکانی هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن، زیانیان بەرکەوتوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هیچ بڕیارێک لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەدرا و لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە پێکهێنرا.
محەمەد سەردار

بەپەلە