شارپرێس:
ئارام قادر سەرۆکی پێشوی هاوپەیمانی نیشتمانیی زیاتر لەمانگێکە لەشارى سلێمانی دەستگیرکراوە، ده‌نگۆكان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئارام قادر به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانى ناوچه‌كه ده‌ستگیركراوه، كوڕێكیشى ده‌ڵێت:"تائێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشكرانییه‌و تەنها یەکجاریش دایكم سه‌ردانى كردوه".
ئارام قادر سەرۆکی پێشوی هاوپەیمانی نیشتمانیی، زیاتر لەمانگێکە لەشارى سلێمانی دەستگیرکراوەو كه‌سوكاره‌كه‌شى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هیچ هۆكارێكى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى نازانن.
ئەحمەد کوڕی ئارام قادر قسه‌ى بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى كردوه‌و وتویه‌تى، "لەڕێگەی پەیوەندیی‌و دۆستایەتییەوە ئەوەمان بۆ دەرکەوتوە کە دەڵێن لەدژەتیرۆری سلێمانی باوكم ڕاگیراوە، لەوەش بەتەواوی دڵنیا نەبوینەتەوە".
كوڕه‌كه‌ى ئارام قادر باسى له‌وه‌شكردوه، "تاوەکو ئەمڕۆ هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان پێ نەوتوین‌و تەنها یەکجاریش دایكم سەردانی باوكمى کردوە".
ئارام قادر، کەسایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان، پێشتر لەحزبەکانی بزوتنەوەی ئیسلامیی‌و کۆمەڵی دادگەریی، پۆستی باڵای هەبوەو دواتر بوە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، تاوەکو ئۆکتۆبەری ساڵى ڕابردوو دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
ناوبراو لە12ی حوزەیرانەوە دەستگیرکراوە، وه‌كو میدیاى نزیك له‌پارتى ئاشكرایكردوه، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه كردوه، به‌ڵام وتویانه، "بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە ئامادەنین هیچ زانیارییەک بخەنەڕوو".
بەوتەی کوڕەکەی ئارام قادر، تاوەکو ئەمڕۆ ڕێگەنەدراوە پارێزەرەکانیان باوکی ببینن، هەفتەی ڕابردوش پەیوەندییان پێوەکراوه کە پارێزەرەکانی باوکى دەتوانن کار لەدۆسیەکە بکەن، بەڵام دوای ئەوەش تاوەکو ئەمڕۆ نەیانتوانیوە باوکى ببینن.
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانى دایكى بۆلاى باوكى له‌زیندان، ئه‌حمه‌د ئاشكرایكردوه، "هەفتەی ڕابردوو دایكم سه‌ردانى باوكمى كردوه لەزیندان، دایکم بەئۆتۆمبێلی تایبەت بردراوە بۆ زیندانەکەو هەر نازانێت لەکام زیندان‌و لای کام هێز دەستگیرکراوە، هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەداوە دایکم‌و باوکم هیچ پرسیارێک لەیەک بکەن، تەنها ڕێگەی هەواڵ پرسین، ئەوەی هەیە زانیومانە تەندروستیی باشە".
میدیاى نزیك له‌پارتى باسى له‌وه‌شكردوه، سه‌باره‌ت به‌هۆکاری دەستگیرکردنەکەش دەنگۆی جیاواز هەن‌و دەوترێت بەهۆی کارکردن‌و هەبونی پەیوەندیی بەیەکێک لەدەزگا هەواڵگیرییەکانی ناوچەکەوە ئارام قادر دەستگیرکراوە، بەڵام نە کوڕەکەیی‌و نە هێزە ئەمنییەکانیش ئەوە پشتڕاستناکەنەوە.
به‌وته‌ى ئەحمەد، "باوکم پۆستی هەستیاری هەبوە لەبزوتنەوەی ئیسلامی‌دا بەرپرسی ڕێکخستن (تەنزیمات) بوە، لەکۆمەڵی دادگەریش بەرپرسی پەیوەندییەکان بوە، خۆی سەرۆکی هاوپەیمانی بوە، بۆیە پەیوەندییەکانی شاراوە نەبون، بەهۆی پۆست‌و ئەرکە سیاسییەکانییەوە، باوکم پەیوەندیی بەهەموو وڵاتانەوە هەبوە، لەنێویاندا تورکیا، ئێران‌و وڵاتانی کەنداویش، ئەوەش یەکێتیی‌و حکومەتیش زانیویانە، چونکە شاراوە نەبوەو پۆستەکانی ئەوەیان ویستوە".
ئارام قادر دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو دەستی لەهاوپەیمانی نیشتمانیی کێشاوەتەوە، هیچ بەرپرسیارێتییەکی سیاسیی نەبوەو نەچوەتە نێو هیچ لایەنێکی سیاسییەوە.
