شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى هه‌رێمى كوردستان هێرشێكى فراوان كراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كان، دژه‌تیرۆرى كوردستان (پارتى)ش زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى هێرشه‌كانه‌وه ئاشكراده‌كات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان نوسیویه‌تى:"ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتژمێرەکانی (6) بۆ (6:15) خوله‌ك لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشکرایەسەر کێڵگەی نەوتی DNO لەپێشخابور لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، "هەروەها لەکاتژمێر حه‌وت-یش لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوه‌ته‌سەر کێڵگەی نەوتی DNO لەتاوکێ لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لەزیانی مادی کە بەکێڵگەکان کەوتون، هیچ زیانی گیانییان لێنەکەوتوەته‌وە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوشەممەى ڕابردوو به‌دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لەکاتژمێرەکانی (8:20 و 8:25) لەکێڵگەی نەوتی خورمەڵە لەپارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، به‌یانى دوێنێش له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى هێرشكرایه‌سه‌ر كێڵكه‌یه‌كى نه‌وت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش دژەتیرۆری کوردستان (پارتى) ڕایگه‌یاند، کاتژمێر (7:14)ى به‌یانى ئه‌مڕۆ، لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوه‌ته‌سه‌ر کێڵگەی نەوتی هانت ئۆیلی ئەمریکی لەباعەدرێ لەقەزای شێخانی سەر بەپارێزگای دهۆک، به‌ڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتوه‌تەوە.
