شارپرێس:
شه‌وى ڕابردوو فڕۆكه‌كانى سوپاى ئیسرائیل هێرشێكى چڕیان بۆسه‌ر كاروانێكى سه‌ربازیى ئه‌نجامداوه كه كه‌سێك فه‌رمانده‌یى كاروانه‌كه‌ى كردوه پێشتر ده‌ستى سور بوه به‌خوێنى كوردانى عه‌فرین‌و شه‌ڕڤانانى ڕۆژئاواى كوردستان.
دوابەدوای زیادبونی گرژییەکانی باشوری سوریا، شەوی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی سەر بەسوپای نیشتمانیی سوریا بەدرێژایی ڕێگه‌ی (دیمەشق ـ دەرعا) بەهێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کرایە ئامانج، سه‌رچاوه خۆجێییه‌کان ڕایانگه‌یاند، کاروانه‌که له‌ژێر فه‌رمانده‌یی محه‌مه‌د حه‌مید دا بوه كه ناسراوه به‌ئه‌بو ئه‌مشە، ئه‌وكه‌سه‌ى پێشتر سه‌ركرده‌ى دیارى کەتیبەکانی سوڵتان سلێمان شا بوه‌و ده‌ستى سوره به‌خوێنى كوردانى عه‌فرین.
ئەبو ئەمشە کەسایەتییەکی مشتومڕاوی نێو گروپە چەکدارەکانی حکومەتی سوریایە، مێژویەکی دورودرێژی هەیە لەپێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەت دژی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.
لەکاتی داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکانی عەفرین، سەرێکانی‌و گرێسپی لەلایەن هێزەکانی سەر بەتورکیاوە، چەندین ڕاپۆرت لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بڵاوکرانەوە کە ئاماژەیان بەدەستگیرکردن، ئەشکەنجەدان، دەستبەسەرداگرتنی موڵک‌و ماڵ، دەستدرێژی سێکسی‌و کوشتن لەلایەن هێزەکانی ژێر فەرماندەیی ئەبو ئەمشەوە دەکرد، به‌ڵام تائێستا نازانرێت ئه‌بو ئه‌مشه كوژراوه یان برینداره یان ڕزگارى بوه.
سەرەڕای ئەو مێژوە ڕەشە، تورکیا بەردەوامە لەپاڵپشتیکردنی ئەو فەرماندەیەو گروپەکەی لەڕوی دارایی‌و سەربازییەوەو ئێستاش كه‌سایه‌تیه‌كى دیارى سوپاى سوریایه به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع.
شرۆڤەکاران پێیانوایە، بەردەوامی ئەم پاڵپشتییە تەنها هەڕەشە نییە بۆسەر سەقامگیری سوریا، بەڵکو پێشێلکردنی ڕون‌و ئاشکرای بنەماکانی مافی مرۆڤ‌و یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە.
هەروەها هەندێک لەسەرچاوە سەربەخۆکان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، بەئامانجگرتنی کاروانەکەی ئەمدواییە، دەتوانێت پەیامێک بێت لەئیسرائیلەوە بۆ ئەنكەرە سەبارەت بەچالاکییەکانی بەوەکالەتی تورکیا لەخاكى سوریادا.
لەکاتێکدا حکومەتی تورکیا هەمیشە ڕایگەیاندوە، ئامانجی بەرەنگاربونەوەی تیرۆرە لەسەر سنورەکانی باشوری وڵاتەکەی، بەڵام ئەدای هێزەکانی بەوەکالەت لەسوریا ـ بەتایبەت لەژێر سایەی فەرماندەکانی وەک ئەبو ئەمشەدا، گومانی قوڵی لەسەر ڕاستی ئەم په‌یامانه دروستکردوە.
