شارپرێس:
جارێكى دیكه وه‌زیرى به‌رگریى توركیا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده تێكه‌ڵى سوپاى سوریا نه‌بێت، وه‌ك چۆن له2016 هێرشمانكرده‌سه‌رو گوێمان به‌ڕوسیاو ئه‌مریكا نه‌دا، هه‌مان ئه‌وكاره دوباره ده‌كه‌ینه‌وه"، ده‌شڵێت، "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش له‌و ڕوه‌وه بۆچونمان نزیكه".
یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەیەکخستنی هێزەکانی هه‌سه‌ده لەگەڵ سوپای سوریا کرد‌و ڕایگه‌یاند، "تورکیا پلانی ئامادەی هەیە بۆ ڕودانی هەرجۆرە پێشهاتێکی نوێ لەخاکی سوریادا".
وتیشى، "ئێمە زۆرباشدەزانین کەچی دەکەین‌و دەسەڵات‌و توانا‌مان هەیە هەمان ئەو شتانەی کە لەپێشوتردا کردومانە دوبارەیان بکەینەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئێمە بەپێویستی دەزانین حکومەتی نوێی سوریا پەرە بەدەستپێشخەرییە پێویستەکان بدات بۆ دەستەبەرکردنی یەکگرتویی‌و یەکپارچەیی سوریا".
وه‌زیرى به‌رگریى توركیا جه‌ختیكرده‌وه، "دەبێت هه‌سه‌ده بەشێوەی فەردی نەک وەکو یەکە، بەشداریی لەیەکخستنەوەی هێزەکانی سوریا بکات".
لەوەڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ى ئاخۆ چی ڕودەدات ئەگەر هه‌سه‌ده تێکەڵی سوپاى سوریا نەبن؟، گوله‌ر جه‌ختیكرده‌وه، "لەساڵی 2016 بەدواوە کاتێک دەستمان بەئۆپەرسیۆنەکانمان کرد، هەریەک لەڕوسیاو ئەمریکا لەوێ ئامادەبون، بەڵام ئێمە ئەوەی پێویستبوو ئەنجامی بدەین ئه‌نجامماندا، بەبێئەوەی لەکەس بپرسین، لەداهاتوشدا ئەگەر پێویست بێت دیسانەوە بەبێ پرسیار دەیکەینەوە".
ئه‌وه‌شى وت، "گفتۆکانمان لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی سوریا لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامەو بۆچونەکانی ئەمریکاش لەم بوارەدا گۆڕانگاریی بەرچاوی بەسەرداهاتوەو لەئێستادا دۆستە ئەمریکییەکانمان باشتر ڕاستییەکان دەبینن‌و خەریکە جیاوازی بیروڕای نێوانمان کەمتر دەبێتەوە، ئێمە زۆر بەڕونی باسمان لەوەکردوە کە چیمان دەوێت‌و هیچ ڕێگەیەکی گەڕانەوە بۆ دواوە لەم بابەتەدا بونی نییە پێویستە هه‌سه‌ده بەڕەهایی لەگەڵ سوپای سوریا یەکبگرێتەوە".
