مەسرور بارزانی گەیشتە میسر

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەڕمی گەیشتە میسر.

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتینە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.

بارزانی زانیاری زیاتری لەبارەی سەردانەکەی ئاشکرانەکردووە.

ئەم سەردانە لەکاتێکدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی مێژوویی گەورەی غازی لەگەڵ میسر بەبەهای 35 ملیار دۆلار ڕاگەیاند کە بەپێی ڕێککەوتنەکە ئیسرائیل غاز بۆ میسر دابیندەکات، ئەوەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروستکردووە.

ئ.ح

 

بەپەلە