شارپرێس:
بەریتانیا سزای بەسەر ئەو کەسو گروپانەدا سەپاند کە تاوان‌و پێشێلکارییان بەرامبەر بەهاوڵاتیانی مەدەنی لەسوریا ئەنجامداوە، شارپرێس زانیویه‌تى، زۆربه‌ى ئه‌و گروپ‌و كه‌سانه‌ى سزادراون، پێشتر تاوانیان به‌رامبه‌ر گه‌لى كورد ئه‌نجامداوه‌و به‌تایبه‌ت ده‌ستیان له‌تاوان دژى كوردانى عه‌فرین هه‌بوه.
به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر سزای بەسەر ئەوکەسانەدا سەپاند کە تاوانیان دژ بەخەڵکی سڤیل ئەنجامداوە.
شارپرێس زانیویه‌تى، ئەوکەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە:
غه‌یس دێلاو میقداد فهتیحە، ئەو دوکەسە فەرماندەی سەربازی پێشوی هێزەکانی ڕژێمی به‌شار ئەسەد بون.
فەرماندەی لیوای سوڵتان سلێمان شا، محه‌مه‌د الجاسم ناسراو به(ئەبو ئه‌مشە) کە ئێستا فەرماندەی فیرقەیەکه لەچوارچێوەی وەزارەتی بەرگریى سوریا‌و شوێنى ئه‌ركه‌كه‌ى لەحەمماى سوریایه.
سەیف بۆلاد فەرماندەی لیوای حەمزە، ئێستا فەرماندەی لیوایه‌كى سەر بەوەزارەتی بەرگرییە لەشاری حەلەب.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، ئه‌و بازرگانانه‌ى سزادراون له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه بریتین له(میدێل خوری‌و عیماد خوری) کە هەردوکیان پاڵپشتی داراییان پێشکەش بەڕژێمی به‌شار ئەسەد کردوە.
شارپرێس زانیاریى ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتوه، وەزارەتى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا سزای بەسەر سێ گروپی چەکدارى سوریاشدا سه‌پاندوه كه هه‌رسێكیان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى به‌رگریى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعن ئه‌وانیش بریتین له(سوڵتان موراد، سوڵتان سلێمان شا و فورقات هەمزات)ن.
ئەو سێ گروپە چەکدارە بەتایبەتی لەعەفرین‌و سه‌رێكانى تاوانی زۆریان لەدژی گه‌لى کورد ئەنجامداوە.
بەگوێرەی زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگریش، "ئەو کەسو گروپانە لەسەرەتای ئەمساڵدا لەناوچە کەناراویهكانى سوریا بەتایبەتی لەپارێزگاکانی لازقیەو تەرتوس لەکردەوەی توندوتیژیدا بەشداربون دژى عهلهویهكانو هەروەها لەکاتی شەڕی ناوخۆی سوریاشدا، دەستیان بەدڕندەترین تاوان سور بوه".
