شارپرێس:
شه‌وى ڕابردوو ئه‌مریكا له‌ئاسمانه‌وه هێرشێكى چڕوپڕى به‌هاوكاریى ئوردن‌و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌شاره‌كانى ڕه‌ققه‌و ته‌دمور ئه‌نجامدا، ئه‌مریكاش ئاشكرایكرد، 70 هێرشیان ئه‌نجامداوه، زانیارییه‌كانیش ئاشكرایده‌كه‌ن، پیلانداڕێژه‌رى هێرشى سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌نزیك ڕه‌ققه كوژراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت له‌سه‌رچاوه‌ى سه‌ربازیی له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه به‌شارپرێس دراوه، ژماره‌یه‌ك له‌هێرشه ئاسمانییه‌كانى شه‌وى ڕابردوى ئه‌مریكا به‌هاوكاریى زانیاریى وردى هه‌واڵگریى هه‌سه‌ده له‌سه‌ر زه‌وى، لەشارۆچکەی مەعدان لەنزیكى شارى ڕەققە ئه‌نجامدران.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، "به‌وردى شوێنى ئه‌بو حه‌مزه ئوسره، ئەوکەسەی ڕاستەوخۆ بەرپرسی هێرشەکەی ته‌دمور بوه‌و پیلانداڕێژه‌رى ئه‌و په‌لاماره بوو، له‌یه‌كێك له‌هێرشه‌كانى شه‌وى ڕابردوى ئه‌مریكا كراوه‌ته ئامانج‌و كوژراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "جگه له‌فڕۆكه‌ى جه‌نگى پێشكه‌وتوى ئه‌مریكى، هاوكات له‌ناوچه‌كانى دێره‌زورو ڕه‌ققه‌ش ئه‌مریكاو هه‌سه‌ده ئۆپه‌راسیۆنێكى وردیان ئه‌نجامدا".
ڕۆژی 13 ئه‌م مانگه بەدەستی داعشێکی ناو سوپاکەی ئه‌حمه‌د شەرع له‌ته‌دمور له‌ناوه‌ڕاستى سوریا، سێ سه‌ربازیى ئه‌مریكى‌و وه‌رگێڕێك تیرۆرکران.
